٢١ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١١:٤٠
هێزی بیانی دەبێ لە ناوچە بکشێتەوە

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بە ئاماژە بەوە کەنداوی فارس ماڵی ئێمە و دراوسێکانە، جەختی کرد: بیانییەکان بە دوای تێکدانی ئاسایشی ناوەچەن و دەبێ بکشێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار عەلیرەزا تەنگسیری ئەوڕۆ (یەکشەممە) لە پەراوێزی کرانەوەی کلینیکێکی پسپۆڕی و بان پسپۆڕی لە چالووس، بە ئاماژە بەوە کەنداوی فارس ماڵی ئێمە و دراوسێکانە، جەختی کرد: بیانییەکان بە دوای تێکدانی ئاسایشی ناوەچەن و دەبێ بکشێنەوە.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە دەسەڵات و توانای هێزی چەکداری لە ناوچەی کەنداوی فارس بێ هاوتایە، بیری هێنایەوە: پەیامی ئێمە لە ناوچە، ئاشتی و دۆستایەتی بۆ وڵاتانی موسلمان کەنداوی فارسە و دەبێ پێکەوە، برایەتی و ئاشتی لە ناوچەدا جێگیر بکەین.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە چالاک‌کردنی پێنج نەخۆشخانەی هێزی دەریایی سوپا لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی وڵات و خزمەتگەیاندن لە بواری تەندروستی دا و ڕاشیگەیاند: ناوەندی دەرمانی سوپا دڵسۆزانە خەریکی خزمەتگەیاند و چالاکین.

342/